ڤیدیۆ...سنور و سەرتیپ ڤیدیۆیەكی جیاوازی خۆیان بڵاودەكەنەوە

هەردوو بێژەری ناسراوی كورد سنور ئالانی و سەرتیپ بەختیار بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەون.

سنور ئالانی و سەرتیپ بەختیار بەشداری فیستیڤاڵی كلتوری باڵەكایەتی دەكەن كە لەیەكەم ڕۆژی مانگی ئایار لە ناوچەی باڵەكایەتی ئەنجانمدراوە كەسانێكی زۆر بەشداریان تێدا كرد.

سنور ئالانی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، گرتەیەكی ڤیدیۆی خۆی سەرتیپی هاوسەری بڵاوكردۆتەوە كە لە فیستیڤاڵەكەدا دەبینرێن و كەسانێكی زۆر سەرقاڵی وێنە گرتنن لەگەڵیان.

ئەو بێژەرە لەگەڵ ڤیدیۆكەدا نوسیوێتی "بەدەستهێنانی خۆشەویستی ئێوە بەنرخترین سەرمایەی كارەكەمانە".

سنور ئالانی و سەرتیپ بەختیار لە دیاترین بێژەرەكانی كوردستانن و لەئێستادا لە كەناڵی كوردسات نیوز بێژەر هەواڵە وەرزشییەكانن.




PM:02:25:02/05/2016