کەناڵی NRT عەرەبی کرایەوە

کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ وەک یەکێک لە پرۆژەکانی نالیا کەناڵی NRT عەرەبی کرایەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێی ئایار کەناڵی NRT عەرەبی کرایەوە و ئاوات عەلی بەڕێوەبەری گشتی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند کەناڵی ئێن ئاڕ تی هەواڵی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بۆ بینەرانی دەگوێزێتەوە.

فرکوێنسی کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی (١٢٥٢١)ە لەسەر مانگی دەستکردنی نایلسات هاوشێوەی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی ئێچ دی و ئێن ئاڕ تی دوو.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی ئۆفیسی سەرەکی لە شاری سلێمانی و بەغداد دەبێت و لە شاری هەولێریش ئۆفیسی کراوەتەوە، هەروەها لە شارەکانی واشنتۆن، لەندەن، پاریس، بڕۆکسل، ئەستەنبوڵ، دوبەی، عەممان و بەیروت نوسینگەی کراوەتەوە.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئار تی عەرەبی ئامانجی کەناڵەکە بریتیە لە ڕاستگۆی لە گواستنەوەی هەواڵ و ڕووداوەکان و دەستپێکردنی ئەزمونێکی نوێی پیشەی لە بواری ڕاگەیاندن لە عێراقدا.



PM:07:59:03/05/2016