روسیا بۆ جاری دووەم چەك رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات

بەوتەی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، حكومەتی روسیا دووەم كاروانی چەك‌و تەقەمەنی رەوانەی هەرێم دەكات.

لەمبارەیەوە هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیدا بۆ ڕوسیا، بەرپرسێکی باڵای ڕوسیا ئاشکرای کردووە بە بایەخەوە لە تەماشای ڕۆڵی پێشمەرگە دەکەن و بەمزوانە ڕوسیا کاروانێکی چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەنێرێت.

هێمن هەورامی وتیشی، ڕوسیا پشتیوانی هەرێمی کوردستانە لە هەر هەڕەشەیەکدا ڕوبەڕوی دەبێتەوە.



PM:02:45:04/05/2016