" ئەم موزایەدەچیانە خەڵکی سلێمانی نین"

کایدری پێشکەوتووی پارتی، عەبدولڕەزاق عەلی لەسەر پەرلەمانتارانی عێراق کە گیریان خواردبوو لە بینایەی پەرلەمان دەڵێت" ئەم موزایەدەچیانە خەڵکی سلێمانی نین".

عەبدولڕەزاق عەلی کادیری راگەیاندکاری پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا دەڵێت" ماقووڵه سلێمانی بەم عێراقچییانە بڵێت ئافەرم ! حاشا هەرگیز ئەوە سلێمانی نییه. ئاخر چونكە ئەم موزایەدەچییانە خەڵكی سلێمانی نین".

عەبدولرەزاق عەلی کە خۆی خەڵکی سلێمانییە لەسەر خەسڵەتی سیاسی ئەم شارە، دەڵێت" حەقیقەتێك هەیە لەسەر سلێمانی کە نایزانن: هەرگیز هیچ منداڵێكی سلێمانی ڕۆژێك لە ڕۆژان هەستی نەكردووە عێراقییە. سلێمانی ئیعتیراف بە عێراق ناكات، ئێستێ چۆن دەستخۆشی لە عێراقچییەكان، لەوەش واوەتر، مالیكیستەكان دەكات! ئەم بووختانه چییە؟".

لەکۆتایی پۆستەکەیدا ناوبراو دەڵێت" خۆتان ئازادن، تا دنیا دنیایە هەر خەریكی موزایەدە و موجامەلەی بۆش بن. كێ دەكەن بە قارەمان، كێ دەكەن بە شێر و پڵنگ، بیكەن. بەڵام دوو قسەم هەیە و تەواو: خەڵك ئەوەندە بە ساویلكە و گێل مەزانن. كەمێكیش بەزەییتان بە سلێمانیدا بێتەوە. ئەو هەموو غەدرەی لێ مەكەن".

هەفتەی رابردوو بە هەزاران خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی سەدر چوونە نێو بیانەیەی پەرلەمانی عێراقەوە چەند پەرلەمانتارێکی کورد و شیعەو سوونە رووبەرووی پەلاماردان و ئازاردان بوونەوە. 




AM:09:10:07/05/2016