باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا خۆشەویستی كچەكانی بۆ ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی لیۆنێل میسی ئاشكرا دەكات و ئەو یاریزانەش بە دیارییەكی بەنرخ وەڵامیان دەداتەوە.
باراك ئۆباما ئاماژە بەوە دەكات كە ساشا و مالای كچی، سەرسامی ئەستێرەی تۆپی ئەرجەنتینی لیۆنیل میسین و خۆشەویستییەكی زۆریان بۆی هەیە، هیواش دەخوازێت كە ئەو یاریزانە لە كۆشكی سپی سەردانیان بكات.
دوای ئەو قسانە میسی بە خێراییە دوو درێسی خۆی بە واژۆی خۆی و ناوی كچەكانی ئۆباماوە وەك دیارییەك دەنێرێتە كۆشكی سپی و پێشكەشی كچەكانی سەرۆكی دەكات.
ساشا و مالا دوای گەشتنی درێسەكان دڵخۆشی خۆیان بە دیارییەكە دەربڕیوە و هیوایان خواستووە لە زووترین كاتدا ئەو یاریزانە ببینن.