وێنە...خۆشەویستی شاجوانێكی موسڵمان دەكاتە مەسیحی

ریما فەقێی شاجوانی پێشوتری ئەمریكا بەهۆی خۆشەویستییەوە ئاینی خۆی دەگۆڕێت.

ریما فەقێ كە موسڵمانێكی بەڕەگەز لوبنانییە و ساڵی 2010 بووە شاجوانی ئەمریكا، لەگەڵ بەرهەمهێنی میوزیكی وەسیم سەلیبی پەیوەندی خۆشەویستی هەیە و بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیریشی لەگەڵدا پێك بهێنێت ئاینی خۆی دەگۆڕێت و دەبێتە مەسیحی.

فەقێ ئاماژە بەوە دەكات كە گۆڕینی ئاینەكەی تەنها لەبەر دڵی خۆشەویستەكەی بووە بڕیاریشە بەم زووانە بچێتە كەژاوەی هاوسەری و لە لوبنانیش ئاهەنگێكی گەورە ئەنجام بدات.

ریما فەقێ ساڵی 1985 لە لوبنان لەدایك بووە ساڵی 2010 بۆتە شاجوانی ئەمریكا، لەكاتی بردنەوەشیدا ئاماژەی بەوەكرد كە كە شانازی بە موسڵمانێتی خۆیەوە دەكات.





PM:02:47:08/05/2016