تەقینەوەیەك لە ئامەد ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیك بنكەیەكی پۆلیس لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان تەقینەوەیەك روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، 15 كەس بریندار بوون.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردنەوە ئێوارەی ئەمڕۆ 10/5 لە گەڕەكی باتێكانی شاری ئامەد لە باكووری كوردستان، تەقینەوەیەك لە نزیك بنكەیەكی پۆلیس روویدا كە زرێپۆشێكی سەربازیی كردۆتە ئامانج و بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان، تا ئێستا 15 كەس بریندارن.

بەپێی زانیارییەكان تەقینەوەكە گەورە بووە و دەنگەكەی لە زۆربەی ناوچەكانی ئامەدەوە بیستراوە و ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن گەشتونەتە شوێنی رووداوەكە.



PM:05:18:10/05/2016