مانگی رابردوو بانكی كوردستانی ئەهلی 34 ملیۆن دۆلار قازانجی كردوە

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایدەكات بانكی كوردستانی ئەهلی تەنها لە ئاڵوگۆڕكردنی دۆلار مانگی رابردوو 34 ملیۆن دۆلار قازانجی كردوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی دكتۆر عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایدەكات:  بانكی كوردستان هەموو 100 دۆلاری داهاتی نەوتی هەریمی كوردستان بە 118 هەزار دینار ئەژمار دەكات بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەریم و لە راستیشدا 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاری كوردستان بە 130 هەزار دینارە" واتە ئەم بانكە ئەهلیە لە هەموو 100 دۆلاریكی داهاتی نەوتی كوردستان 12 هەزار دینار قازانج دەكات.

بەپێی داتا‌و زانیاریەكانی د. عیزەت:  داهاتی نەوتی كوردستان لە مانگی 4 بریتیە لە 376 ملیۆن دۆلار" كەواتە:  
3.76  ملیۆن *12000 دینار=45 ملیار دینار=34 ملیۆن دۆلار قازانج
1.  كە دۆلار گران دەبیت شمەك گران دەبیت و خەلك زیانی پیدەگات
2.  كە دۆلار گران دەبیت پارەی خەلك بیقبمەت دەبیت
3. (34)ملیۆن دۆلار قازانج بۆ بانكیكی ئەهلی دەكاتە 10% ی كۆی داهاتی مانگیكی حكومەتی هەریم
4. بۆیە مووچەی پیشمەرگە نادەن چونكە 10% ی داهاتی نەوتی كوردستان بۆ بانكیكی ئەهلیە ؟؟؟؟؟؟؟؟
5. بۆیە مووچەی خاوەن پیداویستی تایبەت نادەن چونكە 10% ی داهاتی نەوتی كوردستان بۆ بانكیكی ئەهلیە؟؟؟؟

سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و ئابوریی لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆتاییدا دەپرسێت "ئەمە كەی رەوایە حكومەتی هەریمی كوردستان؟".



PM:01:31:12/05/2016