تاڵەبانی ئامادەی ئیمزاكردنی رێككەوتننامەكەی یەكێتی‌و گۆڕان دەبێت

بڕیارە سبەینێ لەشاری سلێمانی رێككەوتنی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئیمزا بكرێت‌و بڕیاریشە جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتیی یەكێتی ئامادەی بۆنەكە بێت.

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە "بڕیارە 2016/5/17 لەدەباشان بە ئامادەبونی سەرۆك مام جەلال، كۆسرەت رەسوڵ عەلی و نەوشیروان مستەفا رێككەوتننامەی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئیمزا بكەن".

هاوكات بڕیاریشە هەر سبەینێ سەعات 5ی ئێوارەی لەئوتێل شاری جوان لە مەراسیمێكدا رێككەوتن نامەكە رابگەیەنرێت.



PM:02:26:16/05/2016