ئەمەریکاو ئێران دەیانەوێت نوێنەرانی کورد بگەڕێنەوە بۆ بەغدا

ئەمەریکا و ئێران فشاریان خستۆتە سەر لایەنە کوردستانییەکان تا نوێنەریان بگەڕێنەوە بۆ بەغداو کۆبوونەوەکانی پەرلەمان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " ئەمەریکا و ئێران لە رێگای قونسڵ و رێگا تایبەتەکانی خۆیانەوە پەیوەندییان کردووە بە هەر پێنج حیزبی کوردستانیەوە تا بگەڕێنەوە بۆ بەغداو بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان".

کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی ٥/١٥ لە ڕێگای وەزیری ئیتلاعاتەوە کە سەردانی کوردستانی کردو لەگەڵ بارزانی و نەوشیروان مستەفاو سەرکردەکانی یەکێتی  بە جیا کۆبووە، بەپێی زانیارییەکانی سپی یەكێک لەو خاڵانەی لە کۆبوونەوەکان وەفدی ئێران لەگەڵ سەرکردە کوردەکان قسەیان لەسەر کردووە، داوایان لێکردوون پەرلەمانتارەکانیان بگەڕێنەوە بەغدا.

ماوەی مانگێکە پەرلەمان دوای هێرشکردنە سەر بیناکەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە چالاکییەکانی وەستاوەو سەرۆکایەتی ]پەرلەمان توانای نییە ژمارەی پێویستی ئەندامانی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئامادە بکات. 



PM:11:49:19/05/2016