دەنگدان لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی ١٣٨ پەرلەمانتار لە تورکیا بە ڕێوەدەچێت

لە پەرلەمانی تورکیا ئێستا دەنگدان لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی ١٣٨ پەرلەمانتاری کە زۆربەی سەر بە پارتەکەی دەمیرتاشن بەڕێوەدەچێت.

دەبێت ئەو پرۆژەیە ئاک پارتی حیزبەکەی ئۆردوغان 367 پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگیان بە رەشنووسەکە بدەن ئەوا پارێزبەندی لە ١٣٨ پەرلەمانتار دەسەنرێتەوە، ئەگەر کەمتر لە 367 و زیاتر لە 330 پەرلەمانتار دەنگیان پێدا، رەشنووسەکە دەخرێتە گشتپرسییەوە. 

هەر ئێستا سەرۆکی پارتی جەهەپە کیلچدار ئۆغلۆ کە بەهیزترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە دژی هەڵگرتنی پاریزبەندی بڕیاری دا، هەروەها سەرجەم پەرلەمانتارانی هەدەپە بە سەلاحەدین دەمیرتاشیشەوە بەدژی ئەو پرۆژەیەی ئاکەپە دەنگیان داوە.

بە پێچەوانەوە داود ئۆغلو سەرۆک وەزیرانی لەکار لادراو بە "بەڵێ" دەنگی بە پرۆژەکە دا.

ئەگەر پرۆژەکەی ئاکەپە نەیتوانی لە پەرلەماندا ئەو دەنگە پێویستە بهێنێت، ئەوا سەرۆکی وڵات ئۆردغان دەیخاتەوە راپرسیەوە، چاودێران پێیانوایە ئەمە وەک و تاقیکردنەوەیەکە وایە بۆ ئاکەپە تا لە ئایندەدا ئەگەر ئەمەی بۆ چووە سەر راپرسی لەسەر رۆژەی سیستەمی سەرۆکایەتیش بکات.



PM:12:06:20/05/2016