پارتی مەرجی هەیە بۆ کردنەوەی سنوری رۆژئاوا

هاوسەرۆکی پەیەدە، ئاسیا عەبدولآ رایگەیاند" پارتی بۆ کردنەوەی سنور لەگەڵ رۆژئاوا داوای ناردنەوەی پێشمەرگەو نیوەی داهاتی ئەو سنورە دەکات".

ئاژانسى هەواڵى هاوار نزیک پەیەدە لە زاری ئاسیە عەبدوڵا هاوسەرۆکى پارتى یەکێتیى دیموکراتى (پەیەدە)وە رایگەیاند" "ناردنی پێشمەرگەى ڕۆژئاوا و وەرگرتنى نیوەى داهاتى ئەو سنوورەوە، بەڵام ئەو سنوورە پەیەوەندیى بە ئەنەکەسە و پەیەدەوە هەیە و ئەنەکەسەش ئەوە قبوڵ ناکات بەشداریى خۆبەڕێوەبەریى ڕۆژئاواى کوردستان بێت، بەڵام داواى داهات و پارەکەى دەکەن".

ئەو بەرپرسەی پەیەدە لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی" "پارتى دیموکراتى کوردستان سیاسەتى برسیکردن بەرامبەر بە ڕۆژئاواى کوردستان بەڕێوە دەبات. لەبەر ئەوەش سنوورى سێمێڵکاى بەڕووى ڕۆژئاواى کوردستاندا داخستووە، بەڵام نابێت بابەتى کردنەوەى سنوور بۆ مەعامەلەى سیاسى بەکار بهێنرێت، چونکە ناکۆکیى نێوان پەیەدە و پارتی نابێت ببێتە هۆى داخستنى سنوور بە ڕووى مرۆڤەکاندا".

ئەو قسانەی ئاسیا عەبدولآ لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا هات کە ئەمڕۆ ٢٥ى ئایاری ٢٠١٦ لە دێرکى ڕۆژئاواى کوردستان لەگەڵ کەسایەتى، ڕۆشنبیران و ڕیش سپییەکانى ناوچەى گرکێ لەگێى کانتۆنى جزیرە لە ڕۆژئاواى کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا ٣٣ لایەنى سیاسی و حەوت نەتەوە و سێ ئایین فیدڕاڵیى دیموکراتیى ڕۆژئاواى کوردستانیان قبوڵ کردووە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە پارتی دیموکراتی کوردستان سنووری باشوور ی بەرووی رۆژئاوا داخستووەو ناهێڵێت هیچ ئالوگۆڕێکی بازرگانی و مرۆیی لەنێوان هەردوو پارچەی کوردستاندا رووبدات.



PM:09:07:25/05/2016