یەپەسە شاری نسێبینی چۆڵ كرد

بۆ ئەوەی زیانی زیاتر لە خەڵك نەگات‌و شارەكە لەلایەن سوپای توركیاوە لەگەڵ زەوی تەخت نەكرێت، هێزەكانی یەپەسە شاری نسێبین چۆڵ دەكەن.

ناوەندی گشتی یەكینەكانی  یەپەسە لە بەیاننامەیەكدا روونی دەكاتەوە لە چوارچێوەی  تێكۆشانی خۆسەری دیموكراتیك كە داخوازییەكی رەوای گەلی كوردە، 72 رۆژە شەڕ و بەرخودانێكی مەزن لە نسێبین بەرێوەدەچێت و هێزەكانی دەوڵەتی تورك هەموو چەك و تەكنیكێكی شەڕ بەكارهێناوە. بەڵام لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورك بێ‌ پەروا دەیەوێت هەموو شوێنێك لەگەڵ زەوی تەخت بكات  بریاری گۆڕانكاری لەو شەڕەدا داراوەو لەو چوارچێوەیەشدا تەواوی هێزەكانی یەپەسە لە 25ی ئایاردا بە شێوەیەكی سەركەوتوو  پاشەكشەیان لە نێو شاری نسێبین كردوو گەیشتنەوە بارەگاكانی خۆیان.

یەپەسە دەشڵێت: لە ئێستادا لە شاری نسێبین هیچ یەكینەیەكی چەكداری ئێمە نەماوە، لەبەرئەوەش ئیتر بیانووی دەوڵەتی ئاكەپە بۆ ئەوەی شارەكە زیاتر وێران بكات نەماوە. لەم كاتەشەوە هەر گولەیەك كەهێزەكانی دەوڵەتی تورك ئاراستەی نسێبینی بكات واتای ئەوەیە هێرشیان كردووەتە سەر خەڵكی سڤیل چونكە  لەهێچ شوێنێك كەسی چەكدار نەماوە.

یەپەسە دەشڵێت: لە گەڕەكی تونجی نسێبین دایك و منداڵی مەدەنی هەیە، لەگەڵ ئەواندا برینداری سڤیل هەیە، ژیانی ئەو مرۆڤە بێ‌ چەكانە ئێستا لە مەترسیدایە  بۆ پاراستی ژیانی ئەو مرۆڤە سڤیلانە  وەك ئەركێكی مرۆڤایەتی داوا لە تەواوی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و هێزە دیموكراتییەكان دەكەین بێنە سەر خەت.



PM:01:18:26/05/2016