ئینته‌رنێت‌و مۆبایل له‌هه‌رێمیش ڕاده‌گیرێت
هاوكات لەگەڵ باقی پارێزگاكانی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش لە كاتی تاقیكردنەوەكان هێڵەكانی ئینتەرنێت‌و مۆبایل رادەگیرێت.
سه‌باره‌ت به‌ڕێگری له‌ساخته‌كاری‌و دزه پێكردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی پۆله‌كانی نۆ‌و (12)ی ئاماده‌یی، مامۆستا (كه‌مال نوری) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاند، (پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ سلێمانی پێی ڕاگه‌یاندون، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، له‌ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كاندا‌و له‌و كاتژمێرانه‌دا كه تاقیكردنه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجامده‌درێت، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ڕابگیرێت، وتیشی:"سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانی مۆبایلیش له‌هه‌موو ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌دا كه تاقیكردنه‌وه‌یان تیادا ئه‌نجامده‌درێت، ئامێری دژه په‌خشیان تیادا داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایل هیچ په‌خشێكی نه‌مێنێت".
مامۆستا كه‌مال ڕونیشكرده‌وه، ئه‌و پرۆسه‌یه به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردنه له‌دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك.
PM:02:23:26/05/2016