پارتی رەتیدكاتەوە 800 كادر‌و ئەندامیان چووبێتە ناو یەكێتییەوە

بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتیی كوردستان، لێدوانی بەرپرسێكی یەكێتی رەتدەكاتەوە كە وتبووی زیاتر لە 800 كادر و ئەندامی پارتی لە زومار چوونە ریزەكانی یەكێتیەوە.

 وەحید باكۆزی، بەرپرسی لقی ١٧ی شنگالی پارتیی دیموكراتیی كوردستان، بە سایتی باسنیوزی راگەیاندوە: كادیرێكی پارتی كە لێرە بەدوای ئیمتیازەوە بووە لەپەیرەوپرۆگرامی پارتی لایداوە رێگای نەبۆتەوە و ئازادە بچێتە ناو هەرحزبێكی دیكە، ئێستاش بەناوی 800 كەسەوە لێدوانی داوە كە گوایە پارتین و چونەتە ناو یەكێتی.

وتیشی: داوا لەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەین ناوی 10 كەسیمان پێی بڵێن لەناو پارتی چوبنە ناو یەكێتی.
پێشتر شێخ ساڵح گەرگەری، سەرپەرشتیاری بازنەی زوماری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە  سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندبوو: لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسنوری ناحیەی زومار-ی سەر بە پارێزگای نەینەوا، كە بەرپرس و كادری باڵاشیان تێدایە، پەیوەندیان بەڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردووە



PM:09:30:27/05/2016