لەسەر سكاڵایەكی دەستەی نەزاهە، دادگای عێراقی فەرمانی گرتنی بۆ ئەسیل
نوجەیفی پارێزگاری پێشوی موسڵ دەركرد
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە ماڵپەری غدر پریس بڵاوی كردۆتەوە ، دادگای عێراقی لە رۆژی 29 ی 5 ی 2016 فەرمانی گرتنی بۆ ئەسیل
نوجەیفی دەركردوە لەبەرامبەر ئەو سكاڵایەی كە دەستەی نەزاهەی عێراقی لە بەرامبەر ئەسیل نجیفیدا تۆماریكردوە.
بەپێی ئەو بەڵگەی بڵاو كراوەتەوە ، ئەسیل
نوجەیفی لە گوندی ئینگلیزی لە شاری هەولێر نیشتەجێبە و بەپێی مادەی 315 لە یاسای سزادانی عێراق فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوە .