ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێم رایگهیاند" ئاسایش ههولێر و کهرکوک گرووپێکی " تیرۆریستی" داعشیان له شاری کهرکوک دهستگیر کرد.
له راگهیاندراوێکدا ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێم ئاماژه بۆ ئهوه دهکات " له پرۆسهیهكی هاوبهشی ههردوو بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی كهركووك و ههولێر، گروپێکی تیرۆریستی داعش لە شاری کەرکوک دەستگیركرا، کە بەپێی دانپێدانانەکانیان، چەندین کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجامداوە و پیلانی کردەوەی دیکەشیان هەبووە."
دەقی راگەیاندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
له پرۆسهیهكی هاوبهشی ههردوو بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی كهركووك و ههولێر، گروپێکی تیرۆریستی داعش لە شاری کەرکوک دەستگیركرا، کە بەپێی دانپێدانانەکانیان، چەندین کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجامداوە و پیلانی کردەوەی دیکەشیان هەبووە.
ئەم گروپە تیرۆریستییەی داعش، لە رێکەوتی ٥/٥/٢٠١٤ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە بەردەم چێشتخانەی (جنە العراق) لە قەزای (دوز) تەقاندۆتەوە، لە مانگی شەشی هەمان ساڵدا، بۆمبێکی چێندراویان لە رێگەی (کەرکووک/ بەغداد) تەقاندۆتەوە. لە رێکەوتی١٠/٢/٢٠١٦ لە شەقامی (عبدالرحمان)ـی گەڕەکی "واحد حوزیران"ــی کەرکوک، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان تەقاندۆتەوە. لە رێکەوتی ١٠/٣/٢٠١٦ لە هەمان گەڕەک، ئۆتۆمبێلێکی دیکەیان بە دەورییەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوکدا تەقاندۆتەوە.
هەردوو تیرۆریست (گارق حبیب محمد عبداللە الزبیدی) و (شهاب احمد لفتە مخلف العبیدی) لە ١٥/٤/٢٠١٦ بە دەمانچەی بێدەنگ هەستاون بە تیرۆرکردنی (فائق فخری رغیان) پێشنوێژی مزگەوتی (اهل صفە)ی شاری کەرکووک لەوکاتەی بۆ نوێژی بەیانی چووەتە مزگەوت.
تیرۆریست (وگبان محمد خلف سلیمان الجبوری) کە پیشەی پارێزەر بووە، پارێزەری دوو تیرۆریستی زیندانیکراو بووە و بەڕێگەی نایاسایی تیرۆریستەکانی ئازادکردووە، دواتر هەر لە رێگەی ئەو دوو تیرۆریستە ئازادکراوەوە چووەتە (حەویجە) و بەیعەتی بە داعش داوە و وەک پارێزەر کاریکردووە بۆ ئازادکردنی تیرۆریستە زیندانیکراوەکانی داعش لە کەرکوک.
تیرۆریست (جاسم احمد محمد ژیاب العبیدی) چووەتە (حەویجە و ریاز) و لەلایەن داعشەوە راهێنانی سەربازی و هەواڵگری پێکراوە، دواتر لەگەڵ تیرۆریست (وگبان) لە کەرکوک هەماهەنگیان کردووە و ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری و هەماهەنگی بووە لەنیوان تیرۆریستانی زیندانیکراو و تیرۆریستانی داعش لە حەویجە.
لەکاتێکدا ئەم گروپە ئامادەکارییانکردبوو بۆ کردەوەیەکی تیرۆریستی، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیر کران و دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێدەنگ و دوو بۆمبی دەبابە و دوو عبووە و چەندین کەپسولی TNTـییدا، گیرا و پیلانەکانیان پوچەڵکرایەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان