نەوتی فرۆشراوی هەرێم مانگی ئایار زیادیکردووە

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕی نەوتی فرۆشراوی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە کە 15 ملیۆن‌و 904 هه‌زارو 271 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كردووە.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان راپۆرتی مانگانەی خۆی لە ماڵپەڕی وەزارەتەکەیان بڵاوکردوەو بەپێی ئەو راپۆرتە هەرێم رۆژانە  513 هه‌زارو41 به‌رمیل نەوتی هاوردە کردووە.

لە راپۆرتەکەدا بڕی ئەو پارەیەی هەرێم وەریگرتووە بڵاوکراوەتەوە کە 390 ملیۆن‌و 748 هه‌زارو 957 دۆلاری‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ 75 ملیۆن‌و 262 هه‌زارو 856 دۆلاری دراوه‌ به‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان.

هەرێمی کوردستان ‌مانگی‌ نیسان 15 ملیۆن‌و 356 هه‌زارو 651 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌، بەو پێیەی رۆژانه‌ 511 هه‌زارو 888 به‌رمیل.

لەگەڵ زیادبوونی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، هاوکات نرخی نەوتیش لە بازاڕە جیهانییەکان زیاتر لە هەشت مانگ دەبێت ئەم نرخەی ئەم چەند رۆژەی تێنەپەڕاندووە کە هەر بەرمیلێک برنت بەرزبۆتەوە بۆ سەرو ٥٠$ دۆلار، هاوکات هەفتەیەک لەمەوبەر سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی رایگەیاند" نەوتی هەرێم بە نزیکەی ١٠$ دۆلار کەمتر لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا دەفرۆشرێت.
 



PM:03:53:02/06/2016