میرانی: بە هەوڵی سەلاحەدین بەهادین وەفدێکی یەکێتی سەردانی پارتی دەکات

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت " شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگایە و مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین بەو حەرەکەیە هەڵساوە".

فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئاماژە بە هاتنی شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و پێیوایە دەبێت هەموو لایەک بیر لە دەرچوون لەو قەیرانە بکەنەوە.

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان فازڵ میرانی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی "ئەوەی من ئاگاداربم، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگایە و مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین بەو حەرەکەیە هەڵساوە کە پێش کۆنگرەش جارێکی دیکە حەرەکەیەکی دیکەی کردووە و ئێستاش پێداگیری دەکات، سەرەڕای ئەو پێشهاتانە بەڵام هەر هەموومان دەبێت بیر لە دەرچوون بکەینەوە لەم قەیرانە". 

دوای واژۆکردنی رێککەوتننامە سیاسییەکەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند کە بەجیا ئامادەین پێشوازی لە شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بکەین. 

سەبارەت بەهاتنی شاندی هەردوولایەن بەیەکەوەش، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی گوتی: "بەبۆچوونی من، ئێمە جارێ چاوەڕوانی برادەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تەنیا دەکەین". 

میرانی ئەو قسانەی لە میانەی پیرۆزباییکردن لە 11 سالەی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتبووە بارەگای ئەو پارتە. 



PM:10:25:05/06/2016