دوێنی ته‌رمی شه‌ڕڤان فەیسەڵ عەبدی بلال سعدون ناسراو به ئه‌بو له‌یلا له مه‌راسیمێکی شایسته‌دا له شاری کوبانی به‌خاک سپێردرا.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجده‌درا له‌مه‌راسیمه‌که‌دا هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه بوو که زۆر ئاسایی به‌جلی سووره‌وه ده‌ستی له‌یلای گرتووه له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ده‌سته‌که‌ی تریه‌وه‌یه، نه جلی ره‌شی پۆشیووه‌و نه گریان و شیوه‌ن ده‌کات، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و رۆحی گیان فیدیایه‌ی له رۆژئاوا له نیو هاولآتیاندا دروستبووه.
ئه‌بو لەیلا ناوی فەیسەڵ عەبدی بلال سعدونەو لەدایکبووی گوندی " ریشک کتکانیە" کوبانێیە، لە ٢٠٠٥ دا دەچێتە شاری مینبەج و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، لەسەرەتای شۆڕشی رۆژئاوادا هێزی بەرەی ئەکراد دروستدەکات و دواتر دەگۆڕدرێت بە " شمس الشمال" و لە شەڕی پارێزگاریکردن لە کوبانێ کەسایەتی ئەو شەڕڤانە زیاتر دەرکەوت و، تا کاتی شەهیدبوونی چەند جارێک بریندار بووە.
ئەبو لەیلا فەرماندەی كەتیبەی " ٍشمس الشمال" لە شەڕێكی قورس‌دا لە میحوەری مینبەج بەسەختی لەسەریدا برینداربوو، دوای گەیاندنی لە رێگای فڕۆکەیەکی ئەمەریکیەوە بۆ شاری سلێمانی و گەیاندنی بەنەخۆشخانەی "شاری" سلێمانی و ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەریەك شەهیدبوو.