هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ١٠ مانگدا ٨٠ مناڵی کوردیان کوشتووە

تەنها لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا بەهۆی هێرش و ئۆپەراسیۆن و قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەلایەن ڕژێمی تورکیاوە لە باکور کورستان بەگولەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا 80 مناڵی کورد کوژراوە کە منداڵی تەمەن 35 ڕۆژ لەناویاندا هەیە.
 
هەوڵدانی ڕێکخراوی ئێستا بۆ منداڵانی ئاشتی سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان، لە چوارچێوەی ڕۆژی ئەو منداڵانەی لەئاستی نێونەتەوەیی دا کاریگەری شەڕیان لەسەرە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە لەو ناوچانەی باکوری کوردستان کە دەوڵەت بە قەدەغەکراو بەناوی کردوە، تا ئێستا 80 منداڵ شەهیدبوون.
 
لە ڕاپۆرتەکەدا دەستنیشان کراوە کە منداڵان کاریگەری شەڕیان لەسەرە، پێویستە دەوڵەت لەهەموو هەل و مەرجێکدا مافی منداڵان بپارێزێت، هەرکەس ئەو مافانە پێشێل دەکات سزا بدرێت.
 
بەپێی لێدوانی ڕێکخراوەکە لە 16 ئابی 2015 بەدواوە، لانی کەم لە حەوت شار و 22 شارۆچکەی باکوری کوردستان، تورکیا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە، لەوکاتەوە تائێستا 80 منداڵان شەهیدبوون کە بەهێرش و گولەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی تورک یاخود ڕێگەنەدان بەبردنیان بۆ نەخۆشخانە ژیانیان لەدەستداوە.
 
ڕاپۆرتەکە لەلایەن وەقفی مافی مرۆڤی تورکیاوە ئامادەکراوە و ناوی هەموو ئەو منداڵانەی تۆمار کردوە کە بەو هۆیانەوە شەهیدبوون، بەپێی لیستەکە منداڵی تەمەن 35 ڕۆژ، سێ مانگ، دوو و چوار و پێنج ساڵ هەتا 18 ساڵانی تێدایە.
 



PM:09:34:07/06/2016