وێنە...بەربانگی تاتلیساس ببینە

چەند وێنەیەكی ئەستێرەی بەناوبانگی توركی ئیبراهیم تاتلیساس بڵاودەكرێتەوە و تێیدا بە تەندروستییەكی باشەوە دەبینرێت.

لەڕێی چەند ماڵپەڕێكی توركییەوە چەند وێنەیەكی ئیبراهیم تاتلیساس لەكاتی بەربانگكردنەوەدا بڵاودەكرێتەوە لە وێنەكانیشدا بە تەندروستییەكی باشەوە دەبینرێت، خۆشی ئاماژەی بەوە كردووە كە لەئێستادا تەندروستی زۆر باشە.

ئەو هونەرمەندە لە وێنەكاندا چەند هونەرمەندێكی تورك و چەند هەوادارێكی لەگەڵ دەردەكەوێت، كە خوانێكی بەربانگیان بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە ڕێكخستووە.

تاتلیس لە لێدوانێكیدا دەڵێت "لەئێستادا تەندروستیم زۆر باشە، هەوڵیش دەدەم هەمیشە بە باشی بمێنمەوە، بۆ ئەوە خەم نەدەمە هەوادارانم".





PM:02:25:09/06/2016