ڤیدیۆ...لەتیفە لە ڕەمەزاندا چی هەیە

ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەبی لەتیفە تونسی لە ڕەمەزانی ئەمساڵدا بەشداری كارێكی درامی دەكات و سەركەوتن بەدەست دەهێنێت.

لەتیفە تونسی لەڕێی بەشداری كردن لە درامای (كلمە سر) دەگەڕێتەوە بۆ بواری نواندن بەشداری یەكەم كاری درامای دەكات لە مێژووی كاركردنیدا، ئەمەش دوای 15 ساڵ لەیەكەم كاری نواندنی كە لە فیلمێكدا دەركەوت.

درامای كلمە سر لەیەكەم ڕۆژی ڕەمەزانەوە لە چەند كەناڵێكی عەرەبی پێشكەش دەكرێت و توانیوێتی بینەرێكی باش بۆ خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش ئەو خانمە هونەرمەندەی زۆر دڵخۆش كردووە و بەڵێنی كاری جوانتری بە هەوادارانی داوە.



PM:02:01:13/06/2016