ڕاستی هەواڵی هاوسەرگیری كازم و لەتیفە بزانە

لەڕێی چەند ماڵپەڕێكی عەرەبی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەواڵی هاوسەرگیری هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب كازم ساهیر و لەتیفە تونسی بڵاودەبێتەوە.

چەند ماڵپەڕێكی عەرەبی ئاماژە بەوە دەكەن كە كازم ساهیر و لەتیفە پێكەوە ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێناوە و ویستوشیانە ئەو هەواڵە بە نهێنی بمێنێتەوە، بەڵام لە لایەن چەند كەسێكە هەواڵەكە بۆ میدیاكان ئاشكرا كراوە.

لەتیفە لەسەر ئەو دەنگۆیانە ڕونكردنەوە دەدات ئەو هەواڵە بە پروپاگەندەی بێ مانا ناودەبات و ئاماژە بەوە دەكات كە لە سەرەتای دەستكردنی بە كاری هونەری ئەو فێری ئەو جۆرە پروپاگەندانە بووە كە چەندین جار بۆی بڵاوكراوەتەوە.

ئەو خانمە هۆكاری بڵاوكردنەوەی ئەو پروپاگەندانە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە تا ڕێگربێت لە سەركەوتنە هونەرییەكانی هونەرمەندان، بەڵام بە وتەی خۆی ئەو كارانە كاریگەری لەسەر ئەو نابێت.



PM:03:55:15/06/2016