"ئەگەر عێراق دوو سەركردەی باشی هەبێت، ئەوە یەكێكیان نەوشیروان مستەفایە"

سەركردەیەكی دیاری شیعەكانی عێراق پشتیوانی لە نەوشیروان مستەفا دەكات‌و بڕیاری دادگای هەولێر بۆ دەستگیركردنی سەركۆنە دەكات.

ئەیاد جەمالەدین یەك لە سەركردە دیارەكانی شیعە لە عێراق لە پۆستێكدا لەتۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک بە ئاماژەدان بە دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ نەوشیروان مستەفا لە لایەن دادگای هەولێرەوە رایگەیاندووە: مەسعود بارزانی هیچ پۆستێكی فەرمی نییە تا بڕیاری دەستگیركردن بۆ سەركردەی كورد نەوشیروان مستەفا دەربكات.

ئەو سەركردەیەی شیعەكان وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی خۆی بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لەوەكردووە، ئەگەر عێراق دوو سەركردەی سیاسی باشی هەبێت، ئەوە یەكێكیان نەوشیروان مستەفایە.

هەروەها باس لەوە دەکات ئەگەر دوو سیاسیی " گەندەڵ " هەبێت، ئەوا بارزانی یەکێکیانە.

دوێنی دادگای هەولێر بڕیاری گرتنی بۆ نەوشیروان مستەفا دەركردە، دوای ئەوەی ئامادەی بەردەم دادگا نەبووە لە تۆمەتبارکردنی بە هەڕەشکردن لە قونسڵە بیانییەکان.



PM:04:22:17/06/2016