ڤیدیۆ.." ئەمە فلم نییە، ئەمە کەمینێکی گەریلایە دژی سووپای تورکیا"

هێزەکانی پاراستنی گەل " هەپەگە" کەمینێکی گەریلا لەناوچەی شێرناخ بڵاودەکاتەوە کە بۆ سووپای تورکیایان داناوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی هێزەکانی پاراستنی گەل ئەو چالاکییەی گەریلاکان لەرۆژی ٦/١٦ لە شێرناخ ئەنجامدراوە.

لە ڤیدیۆکەدا ژمارەیەک گەریلا کەمینێک بۆ هێزێکی سەربازی داناوە کە بەئۆتۆمبیلی سەربازی دێنە ناوچەکەو هێزەکانی گەریلا بە ئاربجی و چەکی کلاشنکۆف لە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تورک دەدەن و لەکۆتاییدا دوای کوشتنی دەستەکە دەستبەسەر ئۆتۆمبیلە سەربازیەکەدا دەگرن.

هەپەگە لەبڵاوکراوەکەدا دەڵێت" ئەم فلم نییە، بەڵکو ئەمە کەمینێکی گریلایە هێرش دەکاتە سەر دەوریەیەکی سووپای تورک".




PM:11:58:18/06/2016