یۆرۆ:فەرەنساو سویسرا گەیشتنە قۆناغی شانزە

لە گروپی یەکەمی یاریەکانی یۆرۆی ٢٠١٦ هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنساو سویسرا سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزەو هەڵبژاردەی ئەلبانیاش بە بردنەوەی لە رۆمانیا یەک بەسفر هەلی گەیشتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ گەڕایەوەو چاوەڕوانی یاریەکانی تری کۆمەڵەکانە.

هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕووبەڕووی هەڵبژاردە سویسرا بووەوەو لە ئەنجامدا بە بێ گۆڵ لە گەڵیدا یەکسانبوو.

فەرەنسا توانی بە یەکەمی گروپەکەی و بە ٧ خاڵ بگاتە قۆناغی داهاتوو سویسراش بە ٥ خاڵ بە دووەمی گروپەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزە.

هەڵبژاردەی ئەلبانیاش بە ٣ خاڵ لە پلەی سێیەم و دێت و چاوەڕوان دەکرێت وەک سێیەمێکی شەش گروپەکە بگاتە قۆناغی داهاتوو.




spee


AM:12:10:20/06/2016