عەلی حەمەساڵح: لەسەر بردنەدەرەوەی پارە بەڵگەی زۆرترم لەلایەو ئەمشەو بڵاویدەكەمەوە
پەرلەمانتارێكی كوردستان دەڵێت: "نەدەبوو بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی سلێمانی لەسەر كۆمپانیای بەڕێز روونكردنەوە بدات، من بەڵگەی زۆرم لایە".
ئەمرۆ عەلی حەمەساڵح ئاشكرایكرد كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نوسراو بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كراوه، به‌مه‌به‌ستی بردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌شت ملیۆن‌و (500) هه‌زار دۆلاری قه‌رزی كۆمپانیای به‌ڕێز، كه له‌بانكه‌كان وه‌ریان گرتووه‌و پاره‌ی هاوڵاتیان بووه.
پاش ئەوە بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی سلێمانی تاهیر عه‌بدوڵڵا ڕاگه‌یاند، پاره بردنه ده‌ره‌وه‌و پارههێنانه ناوه‌وه بۆ هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یانه‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه به‌و ئاسانییه بێت، كه وه‌ك ده‌نگۆیه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، وتی:"كاتی خۆی نه‌ك ئێستا، ده‌نگۆیه‌كی وا بڵاوكرایه‌وه كه گوایه كۆمپانیای به‌ڕێز پاره‌ی بردبێته ده‌ره‌وه یان هێنابێتیه ناوه‌وه، ئه‌وه ڕونكرایهوه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیاییهوه كه به‌و شێوه‌یه نییه، كه ئه‌و ده‌نگۆیه باسی كردووه، به‌ڵام بۆ ئه‌م دهنگۆییهی ئێستا هیچ زانیارییه‌كی نییه".
بەداوای ئەوەشدا عەلی حەمەساڵح دەنوسێت: به‌که‌متر له سه‌عاتێک له دوای رونکردنه‌وه‌یه‌کی من له‌باره‌ی بردنه ده‌روه‌ی (٨.٥٠٠) هه‌شت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن کۆمپانیای به‌ڕێز، که پاره‌که‌ش له بنه‌ڕه‌تدا هی حکومه‌تی هه‌رێم بووه، به‌ڕێوبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه.
نه‌ده‌بوو، جه‌نابی به‌ڕێوبه‌ر ئه‌م رونکردنه‌وه بدات، چونکه من به‌ڵگه‌ی زۆرم له‌سه‌ره‌ی هەیەو ئه‌م شه‌و بڵاوده‌که‌مه‌وه.
PM:04:23:24/06/2016