پارتی رێگا لە ئاسیا عەبدولآ دەگرێت سەردانی باشوری کوردستان بکات

هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رێگا لە ئاسیا عەبدولآ هاوسەرۆکی پەیەدە دەگرن لە خاڵی سنووری سمێلکاوە سەردانی باشووری کوردستان بکات. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند کە ئەمڕۆ ئاسیا عەبدولآ هاوسەرۆکی پەیەدە لە بەرنامەیدا بووە سەردانی باشووری کوردستان بکات، بەلآم ئاسایشی پارتی لە سمێلکا ڕێگایان نەداوە دەربازی باشووری کوردستان ببێت.

لە پەیوەندییەکدا شێرزاد ئێزیدی نوێنەری خۆبەرێوەبەرایەتی دیموكراتی رۆژئاوا لە باشووری كوردستان ئەو هەواڵەی بۆ سپی پشتڕاستکردەوەو وتی" ئەوە سیاسەتی ئەمڕۆی پارتی نییەو دەمێکە ئەو رێگری دەکات لە کوردانی رۆژئاوا سەردانی باشووری کوردستان بکەن".

هەفتەی پێشوو پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند خاڵی سنوری سمێلکای بەسەر رۆژئاوادا کردۆتەوە.

 


PM:10:58:27/06/2016