"فازڵ میرانی‌و باوكی سەفین دزەیی بە پلەی وەزیر خانەنشین كراون"
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئاوێنەی لە هەرێمدا زیاتر لە 4 هەزار كەس خانەنشین كراون‌و فازڵ میرانی‌و باوكی سەفین دزەیی لەوانەن كە بە پلەی وەزیر خانەنشین كراون.
رۆژنامه‌ی ئاوێنه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرایكردوه، مانگانه بڕی (106) ملیار و (456) ملیۆن دینار له بودجه‌ی گشتی ده‌درێت به موچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم، به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ش ته‌رخانكراوه بۆ (4200) كه‌س كه به‌پله‌ی وه‌زیر‌و وه‌كیل وه‌زیر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له هه‌رێمی كوردستان خانه‌نشین كراون، كه له‌ناو ئه‌وانه‌دا (200) كه‌سیان به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین كراون.
ئاشكراشیكردوه؛ به‌فه‌رمانێكی نێچیره‌ڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له رێکەوتی (27)ی ئایاری ساڵی (2014) هه‌ریه‌ك له فازیل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و موحسین محه‌مه‌د ئه‌مین بایز، باوكی سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ر میلاكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به پله‌ی وه‌زیر، به‌بڕی شه‌ش ملیۆن دینار مانگانه خانه‌نشینی كردون، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هیچ كام له‌و كه‌سانه له‌هیچ كابینه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمدا وه‌زیر نه‌بون.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه له‌هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س به‌پله‌ی وه‌زیر و وه‌كیل وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار خانه‌نشین كراون.
PM:02:37:28/06/2016