داوای یەك ملیار دینار قەرەبوو لە عەلی حەمەساڵح دەكرێت

گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، سكاڵای یاسایی لەسەر عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان تۆمار دەكات‌و داوای یەك ملیار دینار قەرەبووی لێدەكات.

بەپێی ئەو داوا یاساییەی وێنەیەكی دەست نەوا كەوتووە، كۆمپانیای بەڕێز كە مەلا یاسین رەشید خاوەنداریی دەكات لەڕێگەی پارێزەرەوە سكاڵای یاسایی لەسەر عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان تۆمار كردووەو ناوبراو تۆمەتبار دەكات كە (تعدی) كردۆتە سەر كۆمپانیاكەو زەرەرو زیانێكی زۆری ئەدەبی‌و مەعنەوی لێدواین بەپێی ماددەكانی 204 و 205 لە یاسای مەدەنی.

لە سكاڵاكەدا داوا كراوە عەلی حەمە ساڵح بانگ بكرێت بۆ دادبینی‌و پاشان پابەند بكرێت بە قەرەبووكردنەوەی كۆمپانیای بەڕێز بەبڕی یەك ملیار دینار.



PM:04:51:29/06/2016