برنج یەكێكە لە بڵاوترین جۆری ئەو خورادنانەی كە كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن و لە زۆرینەی ژەمەكاندا بە خۆراكی سەرەكی هاوڵاتیان دادەنرێت، بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا.
خواردنی برنج لە مانگی ڕەمەزاندا سودێكی زۆری بۆ لەشی ڕۆژوەوان هەیە و ووزە و توانایەكی زۆری پێدەبەخشێت، هەروەها كارەكانی گەدە چالاك دەكات و یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدات.
برنج جگە لەوەی بەبەراورد بە بەشێك لەو خۆراكانەی كە ڕۆژانە دەخورێن خۆراكێك سوكە بۆ ژەمی بەربانگ، باڵام باشترە لە ژەمی پاشێودا نەخورێت , چونكە سودێكی ئەوتۆی بۆ لەش نابێت.
برنج كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات و خانەكانی لەش نوێدەكاتەوە و یارمەتی گەشەی خانەكان دەدات , هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە , ئەمە جگە لەوەی ڕێگرە لە بەرزبونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆلی خوێن.