لەهێرشی سەر مەزارێکی شیعەکان لە بەلەد ١٠٠ کەس بوونە قوربانی

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی عێراقەوە رایگەیاند" تەقینەوەکەی مەزاری سەید محەمەد لە شارۆچکەی شارەدێ لە تکریت ١٠٠ قوربانی لێکەوتەوە".

میدیاکانی عێراق بلآویانکردەوە " ئەنجامی چەند هێرشێکی خۆکوژی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەمەزاری سەید محەمەدی گرتەوە لە شاری بەلەد، ٣٥ کوژراو ٦٥ برینداری لێکەوتەوە".

هێرشەکە لەلایەن سێ خۆکوژەوە کە لەنزیک مەزارەکە ئەنجامدراوەو لەماوەیەکی کورتدا ئەو سێ کوژە خۆیان تەقاندۆتەوەو پێشتیریش چەکداراکن بە هاوەن هێرشیان کردۆتە سەر مەزارەکە.

هەر ئەمڕۆ سەرکردەی تەیاری سەدری، موقتەدا هێزێکی خۆی لە سرایا سەلام رەوانەی ئەو شارۆچکەیە کرد.




AM:10:57:08/07/2016