وێنە...سنور ئالانیتان بەم شێوەیە بینیوە؟

خانمە ڕاگەیاندنكار سنور ئالانی چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە.

سنور ئالانی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا جلێكی ڕەش و زەردی لەبەردایە و بە قژێكی لولەوە دەردەكەوێت.

ئەو پێشكەشكارە وێنەیەكی دیكەی بڵاوكردۆتەوە كە لەگەڵ سەرتیپ بەختیاری هاوسەری دەردەكەوێت كە بەهەمان شێوە لە بواری ڕاگەیاندا كاردەكات و بێژەری هەواڵە سیاسییەكانە لە كوردسات نیوز.

سنور ئالانی بێژەری هەواڵە سیاسییەكانە لە كوردسات نیوز و پێشتریش لە كەناڵی (NRT) كاری كردووە و جگە لە كاركردنی بواری ڕاگەیاندن خاوەنی چەندین پارچە شیعرە.



PM:03:49:09/07/2016