لەئامێدی بەهۆی کێشەی کارەباوە خۆپیشاندان ئەنجامدراو بارگرژی لێکەوتەوە

بەهۆی کەمی کارەباوە لە شارۆچکەی ئامێدی لەباکوری رۆژهەلآتی شاری دهۆک گردبوونەوەیەک ئەنجامدراو، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بارگرژی روویدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دهۆک بە سپی راگەیاند" شەوی ئەمشەو بەهۆی کەمبووەنەوەی پێدانی کارەباوە لە شارۆچکەی ئامیدی گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێزە ئەمنییەکان هەوڵیان دا گردبوونەوەکە بلآوە پێ بکەن، بەلآم بارگرژی دروستبووە لەنێوان ئەوان و خۆپیشاندەراندا درستبووە.



AM:01:55:10/07/2016