ئەمینە ئۆردۆغان بە ٢ کاتژمێر ١٤٧ هەزار دۆلاری خەرج کرد

ئەمینە ئۆردۆغان هاوسەری سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئێردۆغان، لە وڵاتی پۆلۆنیا لە ماوەی ٢ کاتژمێردا ١٤٧ هەزار دۆلاری خەرج کرد.

لە کاتێکدا سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبونەوەی لوتکەی ناتۆ کە لە وڵاتی پۆلۆنیا ساز کرابوو وتاری دەدا؛ هاوسەرەکەی ئەمینە ئێردۆغان لە یەکێک لە بازاڕە بەناوبانگەکانی پۆلۆنیا بە ناوی ڤارشۆڤا خەریکی کڕینی شتی ناوماڵ بوو.

بازاڕی ڤارشۆڤا بازاڕێکە کە زیاتر بەوە بەناوبانگە بەرهەمی عەنتیکە و مێژووی تێدا دەفرۆشرێت.جوانی بەرهەمە عەنتیکەکانی بازاڕەکە ئەمینە ئێردۆغانی هانداوە بە جارێک ١٤ دەفتەر و ٧٠ وەرەقەی پێ سەرف کرد.

ئەمینە بە یاوەری زیاتر لە ٢٠ پاسەوانی تایبەت سەردانی ڤارشۆڤای کرد ؛ تاقمێکی فەخفوری کە لە پێش ١٠٠ ساڵ دروسکرابوو، تاقمی مێز و کورسی، تابلۆ و بابەتی سەر دیواری کڕی.

بە پیی زانیاریەکانی مێدیای پۆلۆنیا، ئەمینە ئێردۆغان زیاتر لە ٢٠٠ هەزار زلۆتیسی پۆلۆنی کە دەکاتە ١٤ دەفتەر و ٧٠ وەرەقەی لەم بازاڕەدا سەرف کردوە.مێدیای پۆلۆنی بە تەوسەوە توانجی شت کڕینەکەی ئەمینە ئێردۆغان دەکەن و دەڵێن:" ئەمینە ئێردۆغان؛ هاوسەری سەرۆک کۆماری تورکیا، هیوادارین کەوا سەردانەکەی ڤارشۆڤات قەت بیرنەچێتەوە و هەمیشە بە باش یادی بکەیت."

PM:12:40:12/07/2016