بنکەی ئینچەرلیک گەمارۆدراوەو کارەبای لێکژینراوەتەوە

قونسڵی ئەمەریکا لە ئەدەنە رایگەیاند" بنکەی ئینچەرلیک کە فرۆکەکانی ئەمەریکاو ئەوروپای تێدا جێگیرکراوە بۆ بۆردومان کردنی چەکدارانی داعش، لەلایەن سووپای تورکیاوە گەمارۆدراوەو کارەبای لێکوژێنراوەتەوە".

قونسڵی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات کە بنکەکە گەمارۆدراوەو کارەبای لێکوژێنراوەتەوە، هاوکات داوا لە فەرمانبەرانی بنکەکە دەکەن هاتوچۆ نەکەن تا ئەو حاڵەتە نا ئاساییە تێپەڕدەبێت.

وەک زانیارییە رۆژنامەوانییەکان بلآویان کردەوە، ئەمڕۆ لەو بنکەیەوە فڕۆکەکان هیچ چالاکییەکیان نەبووە دژی بنکەکانی چەکدارانی داعش لە  سوریاو عێراق.

گەمارۆدانی بنکەی ئینچەرلیک لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستیان بە گرتنی سەدان کەسی پلەدارو ئاسایی نێو سووپا کردووە کەبەشداریان لە کودەتاکەی دوێنێدا کردووە.  


PM:06:27:16/07/2016