بڕیارە بارزانی بۆ چارەسەری كێشەكان سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بنێرێت بۆ لای لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی هه‌والێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی حزبی شیوعی كوردستان كۆبۆوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای هه‌رێم‌و ناوچه‌كه، باسیان له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌وه، ئه‌بو كاروان سه‌رۆكی فراكسیۆنی شیوعی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ بارزانی باسیان له‌بابه‌تی ڕیفراندۆم‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كردووه.
ئاشكراشیكرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارزانی پێی ڕاگه‌یاندون، چه‌ندینجار داوای له‌حیزبه‌كان كردوه بۆ كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌و كۆببنه‌وه‌و هه‌ر بڕیارێكیشاندا پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت.
له‌و لێدوانه‌دا بۆ ماڵپه‌ڕی ڕوداو ئه‌بو كاروان ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا، بارزانی د. فوئاد حوسێنی ده‌ستنیشانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات‌و چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه.