ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ئامانجی سەردانەکەی سەلاحەدین بەهادین بۆ لای نەوشیروان مستەفا ئاشکرا دەکات‌و دەڵێت" چاوەڕێ دەکەین پارتی هەڵوێستەکەی بگۆڕێت".
ئاوات شێخ جه‌ناب، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان بۆ لای نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگه‌یاند" سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مینداری یه‌كگرتو له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا بوه بۆ نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان لە یەکتری".
ئەو بەرپرسەی گۆڕان جەختیکردەوە " هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له‌باره‌ی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرسی ریفراندۆم و كێشه یاساییه‌كانی تر، روی نه‌داوه و چاوه‌ڕێیه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵوێسته‌كانی بگۆڕێت به‌و پێیه‌ی به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی دروستكردنی كێشه‌كانه‌و ئه‌ركی ئه‌ویشه ره‌وشه‌كه ئاسایی بكاته‌وه".