پارتی: هاتنی مالکی ناوەندی بڕیار لەپایتەخت لاواز دەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە "هاتنی نوری مالیكی هەوڵدانێكە بۆ لاوازكردنی ناوەندی بڕیار لە كوردستان، بەتایبەتیش لە پایتەختی كوردستاندا".


نەجات حەسەن بە پێگەی گوڵانی سەربەپارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندوە" ئاماژە بۆئەوەدەکات سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کەسێکی گەندەڵە

ئەو بەرپرسەی پارتی وتوشیەتی" ئاستەمە كەسێكی گەندەڵی وەك نوری مالیكی، بتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت، چونكە رووی رەشە بەرانبەر بە كوردستان و هەر ئەوبوو ویستی هێزی دیجلە بهێنێت، ویستی سنوری كوردستان داگیربكات، بڕینی قوتی خەڵكیش لە ئەستۆی ئەودایە".

نەجات حەسەن داوا لەو هێزانە دەكات كە پێشوازی لە مالیكی دەكەن بەخۆیاندا بچنەوە و دەشڵێت "ئەگەر هاتنەكە بۆ بابەتی سیاسی بێت، ئەوا سەر ناگرێت و بە مردوویەتی لە دایك دەبێت"



PM:11:43:18/07/2016