نێچیرڤان بارزانی: سەردانەکەی مالکی نیەتی خێری نەبووە

سەرۆکی حوکەمەتی هەرێم رایگەیاند" سەردانەکەی مالکی بۆ سلێمانی نیەتی خێری نەبووە، ئەگەر نیەتی خێری هەبوایە سەردانی هەولێرشی دەکرد".

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند" سەردانەکەی مالکی بۆ سلێمانی لەسەر داوای یەکێتی و گۆڕان بووە".

ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەویش سەردانی بەغداو مالکی کردووەو دەڵێت" مالکی داوای نەکردووە سەردانی هەولێر بکات".
ئەو پێیوایە مالکی نیەتی خێری نەبووە، ئەگەر نیەتی خێری هەبوایە سەردانی هەولێریشی دەکرد.

لەو لێدوانەدا لەوەلآمی پرسیاری رۆژنامەواناندا سەرۆکی حکومەتی جارێکی تر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر سەرنەکەوتنی کودەتاکەی تورکیا.  



PM:01:01:19/07/2016