لە پارێزگایەک و ناوچەیەکی هەرێم پشوو ڕاگەیەندرا

سبەینێ لە ناوچەی گەرمیان کرا و پارێزگای کەرکوک پشووە ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوەیە .

ئەمڕۆ ١٩ی تەموزی ٢٠١٦٥، هەڤاڵ ئیبراهیم وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە سبەی کراوە بە پشوو لە دامودەزگاکانی ئەو سنوورەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر کەشناسی هەرێم هۆشداری دا لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هەرێم بۆ ٥٠ پلەی سەدی بە تایبەت لە بەشەکانى باشورى ڕوژهەڵاتى هەرێم و شارەکانى ( خانەقین و کەلار و کفرى و مەیدان و مەخمور).

هاوکات بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە حکومەتی هەرێم ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی کرد بە پشووی فەرمی.



AM:10:50:20/07/2016