ئەمرۆ نوێنەرەكەی بارزانی سەردانی نەوشیروان مستەفا دەكات


بڕیارە ئەمرۆ فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بە نوێنەرایەتی بارزانی سەردانی سلێمانی بكات‌و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە.

سەردانەكەی فوئاد حسێن لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانییە بۆ چارەسەر قەیرانی هەرێم.

پاش دیدار لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، بڕیارە فوئاد حسێن چاوی بە بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی بكەوێت.

نوێنەرەكەی بارزانی پێشتریش سەردانی یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی كردوە.



AM:09:31:21/07/2016