ڤیدیۆ.. هاوسەرەكەی ئۆباما لەناو ئۆتۆمبێل گۆرانی دەخوێنێت
میشێل ئۆباما، هاوسەری سەرۆك كۆماری ئەمەریكا لەگەڵ بەڕێوەبەری پرۆگرامێكدا لەناو ئۆتۆمبیل گۆرانی دەڵێت. ئەم گرتە ڤیدیۆییە زۆرترین بینەری هەبووە.
خانمی یەكەمی ئەمەریكا ئەم هەفتەی لە چوارچێوەی "گەشتی كۆشكی سپی" میوانی پرۆگرامی (late late show)ی كەناڵی (CBS)ی ئەمەریكا بوو كە لەلایەن (جەیمز كوردۆن)ی بەریتانی بەڕێوەدەچێت.
لەم پرۆگرامەدا جەیمز كوردۆن، میشێل سواری ئۆتۆمبیل دەكاتو وتووێژی لەگەڵدا دەكات.
لە میانەی پرۆگرامەكەدا "میسی ئەلیۆت" راپەری بەناوبانگی ئەمەریكیش سواری ئۆتۆمبیلەكە دەبێتو هەرسێكیان دەست بەگۆرانی خوێندن دەكەن.
میشێل دەڵێت ماوەی 7 ساڵو نیوە بەم جۆرە سواری ئۆتۆمبیل نەبووەو تەنیا لەكاتی فێربوونی شۆفیری كچەكەی ئەم كارە كردوە.
PM:04:35:24/07/2016