وێنە.. تەرمی دوو شەهیدی یەپەگە رەوانەی سلێمانی كران

ئەمڕۆ تەرمی دوو شەڕڤانی ناو ریزەكانی یەپەگە كە خەڵكی باشوری كوردستانن لەڕۆژئاوای كوردستانەوە بەرەو سلێمانی بەڕێكران.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە:  هەر دوو شۆڕشگێڕی ڕێگای ئازادی کۆسرەت سەمەد (گیڤارا سۆران) خەڵکی شاری کەرکووک و سەنگەر ئەحمەد (سمکۆ تۆلهلدان) خەڵکی شاری سلێمانی باشوری کوردستان، کە لە ئۆپەراسیۆنی شەهید فەرماندە فەیسەل ئەبولەیلا شەهید بوون، بەرەو باشوری کوردستان بەڕێکران.

شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هاوڵاتیانی شاری دێرک و ناوچەکانی دەوروبەری، تەرمی دوو خەباتکاری ڕێگای ئازادی- یان لە بەر نەخۆشخانەی شاری دێرکەوە بەڕێکرد.

چاوەڕێ دەکرێت پاش کەمێکی دیکە تەرمی هەردوو شەهید بگەنە شاری سلێمانی.



PM:05:55:25/07/2016