وێنە.. هەرگیز هاوسەری دووەمی فازڵ میرانیت بینیووە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی هاوسەری دووەمی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بڵاوکراوەتەوە کە لەگەڵ منداڵەکانیدایە.

ژیان میرانی زۆرینەی ژیانی لە رێکخراوە خێرخوازیەکاندا بەسەر بردوە، حەزی بە فۆتۆ گرافەریە، ئەو ئێستا هاوسەری دووەمی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

ژیان میرانی، لە ساڵی1969 لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە، هاوسەری دووەمی فازڵ میرانییە ‌و سێ منداڵی هەیە، هاوسەرەکەی لە خێزانی یەکەمی تەنها یەک منداڵی هەیە.

ژیان باس لەوە دەکات کە ئەو لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هاوڕێیەو لەکاتێکدا ئەو توڕە ببێت ئەم بێدەنگی هەڵدەبژێرێت، بەڵام لێی ناترسێت، ئەو پێشی وایە کە خۆی ژنێکی رۆمانسییە.



AM:10:35:26/07/2016