ژینۆ محمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای
هەولێر، کە بە کچە جوانەکەی یەکێتی لە هەولێر ناسراوە، وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوتووە.
ژینۆ لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری هەولێر لەدایک
بووە و پێشتر یاریدەدەری مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆی کۆیە، وێنەیەکی نوێی خۆی
بڵاوکردووەتەوە کە قاتێکی لەبەردایە.
ژینۆ لەم ساڵدا هاوسەرگیری کرد و هەواڵی
هاوسەرگیرییەکەشی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە.