ڤیدیۆ.. بەهۆی تەقینەوەكەی ئەمرۆی قامیشلۆ ژمارەیەكی زۆر شەهید‌و برینداربوون

لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا‌و بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان كوژراو برینداری زۆر هەیە.

بەپێی زانیارییەكان تەقینەوەكە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە و ژمارەیەكی زۆر شەهید و بریندار هەن.

تەقینەوەكە گەڕەكی غەربی كردووەتە ئامانج كە زۆربەی وەزارەتەكانی رۆژئاوای كوردستان و فەرمانگە و نووسینگەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD ی لێن.

سەرچاوەكان دەڵێن لەنێو شەهید و برینداران هاونیشتمانیانی سڤیل و كارمەندانی ئاسایش هەن.




AM:10:50:27/07/2016