کەسایەتی ئاینی ناسراو د. عەبدولەتیف سەلەفی پەیامێک لەسەر رۆژئاوا بڵاودەکاتەوە، کوژراوانی تەقینەوەکانی دوێنێ قامشلۆ بە شەهید ناوزەد دەکات.
عەبدولەتیف سەلەفی لەپەیامێكیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سەبارەت بە تەقینەوەکەی دوێنێی قامشلۆ کە زیاتر لە ٥٠ کەس بوونە قوربانی و ١٧٠ کەسی تریش برینداربوون دەڵێت" بۆ جارێکی تر تیرۆرستان دەستیان چوو بە خوێنی دەیان کەسی بێ تاواندا لە شاری قامشلۆ، وێڕای پرسه و سهرهخۆشی و هاوخهمیی خۆمان لهگهڵ خەڵکی قامشلۆ و كەسوكاری قوربانیان دهردهبڕین و هیوای زوو چاكبوونهوه بۆ برینداران دهخوازین و داوا کارین لە خوای گەورە کوژراوەکان بە شەهید قبوڵ بکات".
سەلەفی لە درێژەی پۆستکەیدا ئەو تەقینەوەیە مەحکوم دەکات و دەڵێت" با هەموو لایەك باش بزانن کە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەریە لەو جۆرە کارانە و هیچ کات پێی رازی نەبووە و ناشبێت، وە دەیان ئایەت وفەرموودە هەیە سەبارەت بە قەدەغە کردنی ئەو کارە تیرۆرستیانە و زانایانی ئیسلام دەیان فەتوایان هەیە لەسەر حەرامێتی کاری لەم جۆرە".
د. عەبدولەتیف سەلەفی کە بە پێچەوانەی سەلەفییەکانی وەک دەوڵەتی ئیسلامیەوە، ئەمان میانڕەون ئامۆژگاری لایەنەکان دەکات و دەڵێت" نەکەونە تانە دان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام، چونکە تیرۆرستان تەمسیلی ئیسلام ناکەن، بەڵکو تەمسیلی گروپی توندڕەوی خوارج دەکەن کە پێشینانیان دەستیان چووە خوێنی هاوەڵانی پێغەمبەری خوادا علیه الصلاە والسلام".