روسیا كاروانێكی دیكەی چەك بۆ پێشمەرگە دەنێرێت

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێرەوە كاروانێكی دیكەی چەك‌و تەقەمەنی بگاتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگە بە سپی رایگەیاند: بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو فرۆكەیەكی پڕ لەجۆرەكانی چەك لەلایەن حكومەتی روسیاوە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بگاتە فرۆكەخانەی هەولێر.

ئەمە دوو جارە كە روسیا چەك بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرێت‌و ئەمجاریش بە ئاگاداری بەغدا بووە



PM:02:48:28/07/2016